بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی عومان لە خولی دووهەمی وتووێژەکانی خوی کە ڕۆژی سێشەمە بەڕێوە چوو سەبارەت بە گرینگترین پرسەکانی دوو لایەنە بە تایبەت پرسەکانی ئابووری و بازەرگانی بیروڕایان گۆڕیەوە . خولی یەکەمی وەتووێژەکانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان ڕۆژی دووشەمە بەڕێوە چوو .
زەریف ڕۆژی سێشەمعش لە گەڵ سەرلەشکەر ئەلنعمانی وەزیری نووسینگەی سوڵتان قابووس شای عومان دیداری کرد و دوو لایەن سەبارەت بە گەشە و پەرەی پەیوەندی دۆستانە و برایانەی دوو وڵات بیروڕایان گۆڕیەوە . دیدار لە گەڵ فەهد بن مەحموود جێگری شای عومانیش لە بەرنامەکانی دیکەی ئەمڕۆی وەزیری دەرەوەی ئێران لە مەسقەت بوو .
پەیوەندی دوو لایەنە و گرینگترین پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان تەوەری وتووێژەکانی زەریف و بن مەحموود بوو . زەریف ئەمڕۆ لە ڕێ و ڕەسمی نانخواردنی نیوەڕۆ وەزیری دەرەوەی عومانیش بەشداری کرد . لەو ڕێ و ڕەسمەدا وەزیری دەرەوەی هێندستان کە سەردانی م.ەسقەتی کردووە ئامادە بوو .
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەو دیدارانە لە پەیجی تاکەیی خۆیدا لە توئیتر وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئێران و عومان پەیوەندی زۆر باش و گەرمیان پێکەوە هەیە نووسی : ئێران بەردەوام لە پاڵ عوماندا دەبێت .
..........
340